چین رێگا نادات موسڵمانانی ئویغور منداڵیان ببێت
رێگەیەکی دیکەی جینۆسایدی گرتووەتەبەر
K24- مینۆسیتا- ئەمەریکا:
حكومه‌تی چین هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شه‌كوژی نوێی ده‌ستپێكردووه دژی كه‌مینه موسڵمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له كه‌رته‌كانی خۆرئاوا.
به‌پێی راپۆرتێكی نوێ ئه‌مه تاكتیكێكی نوێیه بۆ جینۆسایدكردنی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویکردووەتەوە، مامه‌ڵه‌كردنی چین له‌گه‌ڵ ئویغورییه‌كان كه گروپێكی موسڵمان نه‌ژادن و له مێژه له‌كه‌رتی خۆرئاوای چین ده‌ژین كه به شینژانگ ناسراوه، به‌شێوه‌یه‌كه، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له ژێر چاودێری تونددان له كه‌مپه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن هه‌تا حكومه‌تی چین به هه‌ڵمه‌تی "سه‌رله‌نوێ فێركردن" ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون.
كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌شیوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ڕه‌شه و سزادانی تێدا به‌كاردێت، هه‌تا به‌رپرسانی چین كۆنترۆڵی ئه‌و ژن و خێزانه‌یان كردووه كه منداڵه‌كانیان له‌بارچووه؛ ئەمەش به‌هۆی رێگریکردن لە پشكنینی پزیشكی و ته‌نانه‌ت رێگه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی سكپڕی-یان گرتۆته‌به‌ر و منداڵه‌كانیان به‌زۆر له كه‌مپه‌كاندا، له‌باربردووه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م ره‌فتاره به‌رامبه‌ر به ئافره‌تانی موسڵمانی ئویغور، تێكڕای له‌دایكبوون له‌نێو دانیشتوانی موسڵمانی چین زۆر كه‌میكردووه. هه‌تا (هان) كه گروپێكی لادێنشینی سه‌ره‌كین گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی كانزایی بۆ كاركردنی زۆره‌ملێ، ئەمەش بەگوێرەی راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی جیمس تاون كه بریتییه له دامه‌زراوه‌یه‌كی فیكری سه‌ربه‌خۆیه له واشنتن.
ئادریان زینز توێژه‌ری راپۆرتێكه له‌سه‌ر موسڵمانانی چین، ده‌ڵێت: "پێموایه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستگیركردن و رێوشوێنی توندی رێكخستنی خێزانی تا ئاستێكی زۆر، رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوانی له‌ناوچه‌یه‌ی ئویغور وه‌ستاندووه"، به‌ڵام دواتر ئه‌مه شۆكێکی به‌دوای خۆیدا هێنا كاتێك له‌ساڵی 2020، گه‌شه‌ی دانیشتوان و له‌دایكبوونی سروشتی بوو به سفر.
زینز ده‌ستی كرد به‌توێژینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وه‌سفانه‌ی له راپۆرته‌كاندا خراونه‌ته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ڵگه‌نامه چین-ییه‌كاندا ده‌ركه‌وت ئه‌و رێگه‌یه‌ی زیاتر ده‌ستگیركردنی زۆره‌ملێی تێدایه "دوورخستنه‌وه‌ی به‌شی زۆری منداڵه‌كانیانه".
زینز لە لێدوانێکی دی‌دا بۆ تۆڕی ئه‌ی بی سی نیوز ده‌ڵێت:"من ده‌ستم كرد به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتوانی ناوچه‌كه كراون".
هه‌رچه‌نده، تشاو لیانگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت: "گه‌شه‌ی ئابوری شینژانگ به‌رده‌وامه و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و ئاستی ئابووری باشه و گه‌شه‌سه‌ندنێكی كه‌ڵچه‌ری بێ وێنه هه‌یه، وێرای ئه‌وه‌ی له‌نێو ئاینه جیاوازه‌كاندا پێكه‌وه‌یی هه‌یه".
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی ده‌ست رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كه‌وتوون، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه پلانی نه‌زۆككردنی به‌كۆمه‌ڵی ژنان و كچانی موسڵمانی ئویغور په‌یڕه‌وده‌كرێت. هه‌ر له رێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ژن و مێرد له‌یه‌كتر تا له‌باربردنی منداڵی ئه‌وانه‌ی سكپڕن.
به‌پێی راپۆرته‌كان 80%ی ژنانی ئویغور له كه‌رتی شینژانگ له‌رێگه‌ی نه‌زۆككردنه‌وه له ساڵی 2018 منداڵیان نه‌بووه، كه ده‌كاته 1.8%ی دانیشتوانی چین.
رێوشوێنه‌كان كه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای له‌دایكبوون له دوو ناوچه كه زۆرترین ژماره‌یان له ئویغور-ه، گه‌یشتۆته 80% له نێوان ساڵانی 2015 -2018 و له ساڵی 2019 په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ 95% و ساڵی 2020 گه‌یشتۆته 100%.