هەولێر.. نوێترین زانیاری لەبارەی ڕووداوەکەی دووسایدی لاوان

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان پاسێکی قوتابییان و ئۆتۆمبیلێک لە شەقامێکی شاری هەولێر، قوتابییەک گیانی سپارد.
شەممە، 16ـی شوباتی 2025، ئیشکگری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دوو شۆفێری پاس لە دووسایدی لاوانی هەولێر پێشبڕکێیان کردووە، دواتر یەکێک لە پاسەکان کۆنترۆڵی لەدەست داوە و خۆی بە ئۆتۆمبیلێکدا کێشاوە.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند "سەرەتا 12برینداریان هێنایە ئێرە، یەکێک لە بریندارەکان دەمودەست گیانی سپاردووە، ئەوانی دیکە ڕەوانەی ماڵەوە کراون، ئێستا تەنیا بریندارێک لە نەخۆشخانە ماوە، بەڵام دۆخی تەندروستیی جێگیر نییە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدایە."
ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم بریندارەکان قوتابی بوون.