فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دژی ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر جووتیارانی كورد, ئیمزا كۆ ده‌كاته‌وه

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان عێراق نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له باره‌ی كێشه‌ی جووتیارانی كورد له كه‌ركووك ده‌كات.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، سیپان شێروانی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، به پشتبه‌ستن به مادده‌ی 58ـی ده‌ستووری عێراق ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران داوا له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له باره‌ی كێشه‌كانی جووتیارانی كورد له كه‌ركووك و ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان ڕێك بخات.
به پێی زانیارییه‌كانی دیلان بارزان، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، په‌رله‌مانتارانی كورد خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزان له دژی پێشێلكاری و ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر جووتیارانی كورد و زه‌وییه‌كانیان له سنووره‌كانی كه‌ركووك.
سەرەڕای پەسەندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەست بەسەرداگرتنی زەوییە کشتووکاڵییەکانی جووتیارانی کورد, کەچی چەند ڕۆژێکە سوپای عێراق هەر بەردەوامە لە ڕێگریی لە جووتیارانی کورد کە زەوییەکانیان نەكێڵن لە کاتێکدا وەرزی تۆدانە. ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی فشارە سیاسییەکانەوە، عەقید ڕێبەر شکور مزووری، فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 32ـی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق لە سنووری سەرگەڕان، لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی 21ی کانوونی دووەمی 2025، هەردوو بڕیاری ژمارە 1018ی ساڵی 1982، لەگەڵ بڕیاری 554ی ساڵی 1983ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبی بەعسی هەڵوەشاندەوە، کە زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی و موڵکی هاووڵاتییانی کورد و تورکمان لە سنووری پارێزگای کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستی بەسەرداگیرا و وەبەرهێنانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بە عەرەبی هاوردە درابوو، بەڵام بە هەڵوەشاندنەوەی هەردوو بڕیارەکە، زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان کە کورد و تورکمانن گەڕێنرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە 3ـی شوباتی 2025، هێزێکی سوپای عێراق لەگەڵ تیمێکی ئێران گوایە نەخشەیەکی شوێنەواری سەردەمی مەغۆلەکانیان پێ بووە، بە شۆفڵ و حەفارەوە چەند شوێنێکی نزیک گوندی شەناغەیان هەڵتەکاند و گوایە بۆ نزیکەی سێ تۆن زێڕ دەگەڕێن.
بە گوتەی دانیشتووانی گوندی شەناغە، هێزە عێراقییەکە ڕێگریان لە خەڵکی مەدەنی کردووە نزیکی شوێنەکە بکەونەوە، دوای چەند کاتژمێرێک چەندین پارچەی گۆزەی شکاویان لە دوای خۆیان بەجێهێشت بوو.