جووتیارانی كه‌ركووك مۆڵه‌تی 48 كاتژمێر به به‌رپرسانی عێراق ده‌ده‌ن

جووتیارانی كه‌ركووك گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن و مۆڵه‌تی 48 كاتژمێر به به‌رپرسانی عێراق ده‌ده‌ن.
جووتیارانی كه‌ركووك بۆ كوردستان24، دوان و ده‌ڵێن: سه‌ركه‌وتووبوونه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ یه‌كگرتوویی خه‌ڵكه‌كه.
دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یان ساڵه مافیان ده‌خورێت و چه‌ندین جار ئاواره بوون و چیتر ناتوانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن له كاتێكدا گشت بڕیاره‌كانی ڕژێمی پێشوو له‌باره‌ی زه‌ویوزاره‌وه هەڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
هاوکات گوتیشیان: تەنیا مۆڵەتی 48 کاتژمێر بە بەرپرسانی عێراق دەدەین تا سوپا لەسەر زەویوزارەکان دووربخاتەوە.
دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، سوپای عێراق لە گوندی شەناغە، هەوڵیاندا ڕێگریی لە کێڵانی زەویی جووتیارانی کورد بکەن، جووتیارانیش ڕووبەڕوویان بوونەوە و گوێیان بە هەڕەشەکانی سوپا نەدا و دەستیان بە کێلانی زەوییەکانیان کرد.
سوپای عێراق ئاماژەیان بەوە کرد، بڕیاریان بۆ هاتووە ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن لەوەی زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام جووتیارانی کوردیش ڕژدبوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت زەوییەکانیان بکێڵن و خاکەکەیان بەجێ نەهێڵن.