لوبنان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

گوتەبێژی سەرۆکایەتی لوبنان، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت ئەگەر هێزەکانی لە باشووری وەڵاتەکەمان نەکشێنەوە ئەوە پێویست بیت دەیکەین.

نەجات شەرەفەددین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی لوبنان ڕایگەیاند "مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری وڵاتەکەمان بە داگیرکار دەزانین."

ئاماژەشی دا "داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات فشار لە ئیسرائیل بکات هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنیتەوە.

هەروەها  گوتەبێژی سەرۆکایەتی لوبنان گوتیشی: بۆ کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکە ئەوەی پێویست بیت دەیکەین.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو "هێزەکانی ئیسرائیل لە پێنج شوێنی باشووری لوبنان دەمێننەوە."

27ی تشرینی دووەمی 2024، ئاگربەستی نێوان  حزبوڵلای لوبنان و سوپای ئیسرائیل چووە واری جێبەجێ کردن, بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لەنێوان هەردوولا بەردەوام دەبێت، دواتر، هێزەکانیان لە باشووری لوبنان بکشێنەوە و سوپای لوبنان لەو ناوچانە جێگیر بکرێن.

بەهۆی بۆمبارانی باکووری ئیسرائیل لەلایەن حزبوڵلاوە دەیان هەزار کەس باکووری شارەکەیان چۆڵ کردووە؛ لە بەرانبەردا، زیاتر لە ملیۆنێک کەس باشووری لوبنانیان چوڵ کردووە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل.