حكومەتی عێراق لەسەر هێرشەکەی لوبنان روونكردنەوە دەدات
.
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختدەکاتەوە، هێرشەکەی بەیروت بۆ سەر بەرپرسانی لوبنانی بووە، نەک شاندی عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، روونکردنەوەیەکی لەسەر رووداوەکەی بەیروت بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "کاتێک شاندەکەی عێراق، لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکەیان لە چێشتخانەیەکی بەیروت بوون، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشکرایە سەر بەرپرسانی لوبنان و ئامانجییان شاندەکەی عێراق نەبووە".
پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، ژمارەیەک لوبنانی، هێرشییان کردووەتە سەر شاندەکەی عێراق، کە ئێستا بەسەردان لە بەیروتە.