مردن بە کۆرۆنا لە رووسیا 10 ھەزار کەسی تێپەڕاند
لە رووی ژمارەی تووشبووان سێیەم وڵاتە
K24 - مۆسكۆ
لە 24 کاتژمێری رابردوودا 168 کەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و رێژەی گشتی کۆچکردوان لەماوەی 121 رۆژی رابردوودا بەرزبوویەوە بۆ 10027 کەس.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە مۆسكۆ، چەند رۆژێکە تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرنا له رووسیای فیدراڵ بەرەو نزمبوونەوە چووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 6632 كهسی دیكە تووشی ڤایرۆسهكه بوون، بەم پێیە رێژەی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا لە 121 رۆژی رابردوودا بەرزبووە بۆ 674 ھەزار و 515 كهس.
رووسیا لەریزبهندی سێیەم دێت لەسەر ئاستی جیھان له رووی ژمارهی تووشبووان به كۆرۆنا دوای ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمەریكا و بەرازیل، لەرووی ژمارەی گیان لەدەستدانیش لە پلەی یازدەمین دێت لەسەر ئاستی جیھان.