سەرۆکی ئیمارات بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پێشنیازەکەی ترەمپ قبووڵ ناکەم

سەرۆکی ئیمارات بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتووە: پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گواستنەوەی خەڵکی غەززە بۆ ئیمارات ڕەت دەکەمەوە.
چوارشەممە 19ـی شوباتی 2025، شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارت لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ئەبوزەبی کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئیمارات بە وەزیری دەروەی ئەمەریکا گوتووە: پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕاگواستنی خەڵکی فەڵەستین بۆ ئیمارات، ڕەت دەکاتەوە.
هەروا ڕایگەیاند "ئاوەدانکردنەوەی غەززە پەیوەستە بە ئاشتیی بەردەوامە لە ناوچەکەدا، کە پیویستە دوو وڵات بۆ ئیسرائیل و فەلەستین ڕابگەیەنرێت."
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، هەڵوێستی ئیمارەت لەبارەی ناکۆکییەکانی ناوچەکە گرنگە، چونکە یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبانە کە پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.
بڕیارە پێش لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە مانگی ئازاری 2025، لە قاهیرە. هەر یەک لە سەرکردەکانی میسر، سعوودیە، ئوردن، ئیمارات و قەتەر لەم مانگەدا، لە ڕیاز تاوتوێی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ بکەن.