پسپۆڕان هۆشداریی لەبەکارهێنانی ماسکی رەش دەدەن
کوردستان24
K24- هەولێر:
پسپۆڕان هۆشداریی دەدەن لەوەی، ماسکی رەش مرۆڤ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناپارێزێت، چونکە بە بۆیاخ رەنگکراون.
ئاماژە بەوەش دەکەن، ماسکی رەش نەک نامانپارێزێت لە کۆرۆنا، بەڵکو دەبێتە هۆی نەخۆشی دیکەش.
دەرمان تۆڵۆق، پزیشک، بە کوردستان24 راگەیاند، بەگوێرەی توێژینەوەکان، ماسکی رەش لە کۆرۆنا نامانپارێزێت، بەڵکو دەبێتە هۆی نەخۆشی دەرماتیک.
فرۆشیارانی ماسک دەڵێن، ئەو دوو ماسکە کە تا ئێستا رێگایان پێدراوە، ماسکی نەشتگەری و ماسکیN95ن.
داواش دەکەن هاووڵاتیان هۆشیار بن لە ماسکی ساختە و زیانبەخش چونکە لە هەندێک وڵاتی ئەوروپاش ماسکی پەڕۆی رەش قەدەغەکراوە.