خەرمان و تەلار بەیەکەوە دەردەکەون

خەرمان هیرانی و تەلار هیرانی، جارێکی دیکە وەک دوو خوشک لە کارێکی هونەریدا بەیەکەوە دەردەکەون.
پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، هونەرمەند و شانۆکار، خەرمان هیرانی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: زیاتر لە 40ساڵە کاری شانۆ و دراما دەکەم، ئێستاش خەریکی کارێکی دیکەی هونەریم، بەڵام ئەم کارەیان جیاوازترە لەوانی دیکە.
خەرمان هیرانی، گوتیشی: هەستێکی تایبەتە، کاتێک من و تەلار، بەیەکەوە بەشداریی کارێک دەکەین، چونکە کاریگەریی زۆرمان بەسەر یەکەوە هەیە و لە زۆر لایەنەوە بەیەک دەچین.
خەرمان هیرانی باسی لەوەش کرد "یەکەم کاری هونەریم لە ساڵی 1984بوو، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی، بەناوی کۆچێکی ڕەش."
خەرمان هیرانی و تەلار هیرانی، دوو خوشکی شانۆکاری دیاری هەرێمی کوردستانن و لەساڵانی هەشتاکانەوە دەستیان بەکاری شانۆ کردووە، زۆرجار بەیەکەوە دەردەکەون؛ خەرمان هیرانی لەساڵی 1965لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایک بووە و تەلار هیرانی، لە ساڵی 1972 لەشارۆچکەی ڕانیە لەدایک بووە.