بەریتانیا: زێلێنسکی دیکتاتۆر نییە

سەرکردەکانی بەریتانیا پشتگیری ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەکەن و ڕەتی دەکەنەوە "دیکتاتۆر" بێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە زێلێنسکی گوتبووی "دیکتاتۆر" 

کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، شه‌وی ڕابردوو، 19ـی شوباتی 2024، دوای لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئۆکرانیا و زێلینسکی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلۆدیمێر زیلیسنکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئۆکرانیا بەشێوەیەکی دیموکراسی ئەویان وەک سەرۆک هەڵبژاردووە.

هەروەها نایجل فاراج، سەرۆکی پارتی ڕیفۆرمی بەریتانیا گوتی: زێلێنسکی دیکتاتۆر نییە، دەبێت خەڵک بە جیددیەوە سەیری لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ بکەن.

هەر یەک لە کێمی بەیدەنۆک، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و ئێد دەیڤی، سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراتی بەریتانیا وەڵامی ترەمپیان داوەتەوە و  بە "درۆزن" ناویان بردووە.

هاوکات جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، زێلێنسکی لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە بووه‌تە سه‌رۆكی ئۆکرانیا. 

وەزیری بەرگریی بەریتانیا لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا، ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی بە وینستن چێرچڵ، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا بەراورد كردووه‌، بەوەی چێرچڵیش لە ساڵی 1940 بەهۆی جەنگەوە هەڵبژاردنی گشتی دواخستبوو.