چەند تەقینەوەیەک له ئیسرائیل ڕوویاندا
پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی تیرۆرستییەوە چهند تەقینەوەیەک لە تەل ئەڤیڤ ڕوویاندا، بەڵام قوربانی نەبووە.
پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، پۆلیسی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند پاسێکی بۆبمڕێژکراو لە چهند شوێنێكی جیاواز له ناوەڕاستی شاری "بات یام" کە دەکەوێتە باشووری تەلئەڤیڤ تەقینەوە.
بە پێی ڕاگەیندراوەکە، گومان دەکرێت ڕووداوەکە هێرشێکی تیرۆرستی بووبێت و، پۆلیس لە شوێنی تەقینەوەکە بە دوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت.
لە ڕاپۆرتەکەی پۆلیسی ئیسرائیلدا، ئاماژە بە هیچ قوربانییەک نەکراوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوام لەمبارەیەوە بەردەوامن.
بەگوێرەی مێدیاکانی ئیسرائیل، داوا لە شۆفێری پاسەکان دەکرێت پشکنین بۆ پاسەکانیان بکەن. هاوکات بریاریشە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چەند کاتژمێری داهاتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری زیاتر بخاتە ڕوو.
لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان چەند ڤیدیۆیەکی شوێنێ تەقینەوەکە بڵاو کراوەنەتەوە کە ئاگرێکی گەورە و دوکەڵێکی چڕ لە پاسێکدا بەرز دەبێتەوە.