بازاڕێکی مێژوویی غەززە بووەتە زبڵخانە

بازاڕی مێژووی غەززە
بازاڕی مێژووی غەززە

جەنگی سەر کەرتی غەززەکە لە ئۆکتۆبەری 2023 دەستیپێکرد، یەک لە کۆنترین و ناودارترین بازاڕی کەرتەکەی کردووە بە زبڵخانە، دوای ئەوەی بە چەند هێرشێک، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانیان کرد.

جەنگ، بازاڕی مێژوویی فراسی ناوەڕاستی کەرتی غەززەی وێران کرد کە ناودارترین بازاڕی کەرتەکە و فەڵەستین بوو، هەر لەبەر ئەوە، لە زۆربەی شار و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین، خەڵکی بۆ کڕین و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان، هەروەها فرۆشتنیان ڕوویان تێدەکرد.

بازاڕەکە کە لەسەر ڕووبەری 33 دۆنم دروستکراوە، لەلای باکوورەوە درێژدەبێتەوە بۆ شەقامی عومەر موختار، ئەو شەقامە بە یەک لە شەقامە بازرگانییەکانی غەززە هەژمار دەکرێت.

خەڵکی گەڕاوەی غەززە لە بۆنی ناخۆشی زبڵخانەکە بێزاربوون کە چەند مانگێکە لە پاشماوەی ڕووخاوی بازاڕە مێژووییەکە دێت، ئەو بۆنەی گومان دەکرێت نەخۆشی بڵاو بکاتەوە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەن و هەوکردنی سییەکانیان هەیە.

بازاڕە ڕووخاوەکە، بۆنی ناخۆشی سەوزە و میوە و گۆشتی ڕزیوی لێدێت کە پێشتر و ماوەی چەندین ساڵ بۆنی خۆشی سەوزە و میوە و گۆشتەکانی، سەرنجی هەمووانی ڕادەکێشا، بەڵام ئێستا بۆنی ناخۆشیان مەترسییان لەسەر ژیانی خەڵکی غەززە دروستکردووە.