ئه‌مه‌ریكا دوو كه‌شتیی فڕۆکەهەڵگری جه‌نگی ده‌نێرێته ده‌ریای باشووری چین

K24 - ئەمەریکا
هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند دوو كه‌شتیی فڕۆكه‌هەڵگری بەرەو ده‌ریای باشووری چین به‌ڕێكردووه.
دوو كه‌شتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ (شەممە، 4-7-2020) رووه‌و ده‌ریای باشووری چین بەڕێکەوتن، له‌به‌رامبه‌ر ئەو مانۆڕه سه‌ربازییه‌ی چین له ده‌ریاکە ده‌ستی پێكردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئەی بی سی نیوز، چین ره‌خنه‌ی تووندی له پێنتاگۆن و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ گرتووە بەهۆی ئەو هەنگاوە.
هه‌ریه‌ك له ئەمەریکا و چین یه‌كدی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به گه‌رمكردنی ته‌نگژه‌ی نێوانیان له ده‌رەچه‌ی ستراتیژیی ده‌ریای باشووری چین، له‌كاتێكدا هه‌ردوولا له په‌یوه‌ندییه‌كی خراپدان هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تاوەکو بابەتی هۆنگکۆنگ.
هێزی ده‌ریایی ی‌و ئێس ئێس نیمیتز و ی‌و ئێس ئێس رۆناڵد رێگان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ده‌ریای باشوور ئەنجامدەدەن، ئەمەش وه‌ك پاڵپشتییەکی ته‌واوی ناوچه‌ی زه‌ریای هیندی و زه‌ریای هێمن.
هه‌رچه‌نده تائێستا ئاشكرا نه‌كراوه به‌ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا لە کوێ مانۆڕه‌كه‌ی ده‌كات له ده‌ریای باشووری چین، كه به‌درێژایی 1500 كیلۆمه‌تر درێژده‌بێته‌وه و له90%ـی دەریاکە لەو ماوه‌یەدا له‌لایه‌ن چینه‌وه هێدی هێدی باڵی به‌سه‌ردا كێشراوه، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی هاوسێكانی.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر زاری ئەدمیراڵ جۆرج ئێم ویكۆف ده‌ڵێت: "ئەم مانۆره ئاماژەیە بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئارامی بۆ هاوپه‌یمانانی ئەمەریکا له ناوچه‌كه، چونكه پێویسته پابه‌ندبین به ئاشتی و ئارامیی هه‌ردوو هه‌رێمی تایوان و هۆنگكۆنگ".
گوتیشی: "هه‌ردوو كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه به سه‌ركردایه‌تی ی‌و ئێس ئێس رێگان-ه و مانۆره‌كه‌ش په‌رچه‌كردارێك نییه لەدژی چین".
پێنتاگۆن ره‌خنه‌ی گرتووە له‌وه‌ی لەسه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یەوە چین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی ناوچه‌كه دەدرێن، ده‌ستی كردووه بۆ مانۆڕی سه‌ربازی. چین ره‌خنه‌كانی ئەمەریکا رەتدەکاتەوە لەبارەی مانۆڕەکەی له چه‌ند رۆژی رابردوودا و له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا ده‌كات ئەمەریکا به‌رپرسیاریێتی ناوچه‌كه هه‌ڵگرێت و نائارامی دروست نه‌كات.
چین هه‌فته‌ی پێشوو رایگه‌یاند پێنج رۆژی دیاریكردووه بۆ مانۆڕی سه‌ربازی كه له 1ـی ته‌مموزه‌وه له نزیك دوورگه‌ی باراسیل ده‌ستی پێكردووه. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له ڤێتنام و فیلیپین ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئەم هه‌نگاوه‌ی چین دەربڕی و به دروستكه‌ری كیشه و نائارامی-یان له‌قه‌ڵه‌مدا و، دەڵین ئەم مانۆڕە كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌كین.
هـ.ر.