نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی خورماڵ بەردەوامە

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەیی خورماڵ بەردەوامە و بریکاری وەزارەتی ئەوقافیش ڕایگەیاند: لەسەر شێوازی کۆنی خۆی نۆژەن دەکرێتەوە.
هەینی، 21ـی شوباتی 2025، د. زێندین مەولود، بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەری کوردستان24ـی گوت: کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و قوتابخانەی گەورەیی خۆرماڵ(گوڵعەنبەر)بەردەوامە و بە خێرخوازی ، لەسەر دیزانی پێشووی خۆی نۆژەن دەکرێتەوە.
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف، گوتیشی: پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەڵەبجە بووە، چونکە مزگەوتی گوڵعەنبەر یەکێکە لە پێگە شوێنەوارەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ناوەندێکی گرنگی زانست بووە، لە هەرێمی کوردستان.
مزگەوت و قوتابخانەی گەورەیی خۆرماڵ( گوڵعەنبەر) پێشووتر ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی ئەو مزگەوتەیان دەکرد و ئەمە جگەلەوەی دەیان زانای ئایینی لەو سنوورە لەو قوتابخانەیە وانەی ئایینیان خوێندووە.
مێژووی دروستکردنی مزگەوتەکە دیارنییە، بەڵام مێژوووەکەی بۆ چەند سەدەیە ئەم مزگەوتە هەیە.