دوو مەتر بەفر باریوە

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لەچەند ناوچەیەکیش ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە.

هەینی، 21ـی شوباتی 2025، سەردار مەلا ئیبراهیم، بەرپرسی تیمی ڕاماڵینی بەفر، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت:" تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە کارکردن بەردەوامن و لە هەر شوێنێکیش گرفتی هاتوچۆ هەبێت، تیمەکانمان دەچنە ئەو شوێنە

سەبارەت بە زۆرترین رێژەی بەفربارین، گوتیشی زۆرترین ڕێژەی بەفر بارین لە حاجی ئۆمەران بووە".

سەردار مەلا ئیبراهیم، راشیگەیاند: لە دوێنێ پێنجشەممە، تاوەکو کاتژمێر10ـی بەیانی ئەمڕۆ 22سانتیم بەفر لە سنووری باڵەکایەتی باریوە،،هەروەها ، لە زینی وەرتێ ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببوو، بەڵام دوای گەیشتنی تیمەکانمان و هەڵڕشتنی خوێ بەسەر ڕێگاکە، هاتوچۆ بەدیوی سۆرانەوە ئاسایی بۆتەوە، بەڵام بەدیوی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هاتوچۆ وەستاوە. 

بەگوێرەی زانییەکانی سەردار مەلا ئیبراهیم، ئەمساڵ لە سنووری باڵەکایەتی دوومەتر و 15سانتیم بەفر باریوە.

هەر دوێنی شەو بەرگری شارستانی سۆران داوای لە شۆفێران کرد، لەکاتی هەبوونی هەر گرفتێک لە ڕێگادا بەهۆی بەفر باریینەوە، پەیوەندی بە تیمەکانیان بکەن.

 
 
Fly Erbil Advertisment