ئەنتۆنیۆ گوتێرێس: سووریای نوێ دەبێت مافی هەمووان بپارێزێت

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیریی ڕێكخراوه‌كه‌ی بۆ سووریای نوێ دووپات ده‌كاته‌وه؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته مافی هه‌مووان بپارێزێت.
شه‌وی پێنجشه‌ممه، 20ـی شوباتی 2025، ئه‌نتۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه ئاراسته‌ی خولی نۆزده‌یه‌می كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ده‌ریاری سپی ناوه‌ڕاست كرد كه كاره‌كانی له ڕۆمای پایه‌ته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت، ڕایگه‌یاند، پشتگیریی له پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر و فراوانی سیاسیی ده‌كه‌ن كه ڕێز له مافی هه‌مووان بگرێت.
ئه‌نتۆ گوتێرێس هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به وه‌رچه‌رخانێكی قووڵدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه پڕیه‌تی له نادڵنیایی و متمانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كانیش كراوه‌ن.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتیشی، ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی نوێی سیاسی له سووریا ڕێگه بۆ سووریایه‌كی یه‌كگرتوو و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی خۆش بكات و هه‌موو خاكی ئه‌و وڵاته پارێزراو بێت.