نێچيرڤان بارزانى و سوودانی خێراکردنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى كوردستان دووپات دەکەنەوە
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د شياع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، داكۆكييان له‌سه‌ر پێويستيى خێراكردنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لايه‌ن كۆمپانيا نه‌وتييه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرد.
پێشنيوه‌ڕۆى شه‌ممه 22ـی شوباتی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگترين پرس و بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى، گرنگيى به‌رده‌واميى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان و به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا تاوتوێ كران، به‌تايبه‌تى پاش په‌سه‌ندكردنى دوايين هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، به جۆرێك خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌نديى نيشتمانى بكات، ئابووريى وڵات به‌هێزتر و پێداويستييه‌كانى دابين بكات.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌سه‌ر پێويستيى خێراكردنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لايه‌ن كۆمپانيا نه‌وتييه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرد كه به خێرى ته‌واوى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌رده‌واميى په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ له هه‌موو ئاسته‌كاندا كرده‌وه كه خزمه‌ت به گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و چه‌سپاندنى سه‌قامگيرى له ته‌واوى وڵات‌دا بكات.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.