شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و جەختیش لە هەناردەکردنەوەی نەوتەکە دەکاتەوە.
شەممە 22ـی شوباتی 2025، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، سەبارەت بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تایبەت بە ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕادەگەیەنین کە حکوومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ئەوە دووپات کرایەوە کە جێبەجێکردنی هەمواری یاساکە پێویستی بە ڕێککەوتنێک لەسەر بڕی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە، کە پێویستە ڕێککەوتن لەبارەی میکانیزم و پێدانی شایستەی کۆمپانیاکان و بڕی تەرخانکراو بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی بکرێت.
هەر پێی ڕاگەیەندراوەکە، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پێویستی خێراکردنی چارەکردنی سەرجەم ئەو کێشانە دەکاتەوە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ دراوە.
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کردووە، حکوومەتی هەرێم جەخت لەسەر پێویستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە زووترین کات دەکاتەوە.
شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه ته‌واو كراون.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به پێی میكانیزمه‌كانی هەمواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ و به گوێره‌ی ئاستی دیاریكراوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێت له ڕێكخراوی ئۆپێك.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی به‌رهه‌مهێنراوی نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای (سۆمۆ) بكات.