سەرۆک بارزانی و سەرۆکی دەزگەی مەدا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆک مەسعود بارزانی و  فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی مەدا
سەرۆک مەسعود بارزانی و فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی مەدا

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی دەزگەی مەدا، جەختیان لە بەردەوامیی هەوڵەکان لەپێناو دەستەبەرکردنی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و زامنکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان کردەوە.

یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراقی بۆ ئاشتی و هاوکاریی کرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەریی کێشە سیاسییەکانی عێراق باسی لێوە کرا. 

هەردوولایان جەختان لە بەردەوامیی هەوڵەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و زامنکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان کردەوە.