هەولێر. .ئەم ساڵ نزیکەی 10 هەزار گوڵ چێندراوە
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، ڕایگەیاند: هەڵمەتی چاندنی گوڵی زستانە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 10هەزار گوڵ چێندراوە.
یەکشەممە، 23ـی شوباتی 2025، ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: هەڵمەتی چاندنی گوڵی زستانە بەردەوامە و لە بەشێکی زۆری ناوەڕاستی شەقامەکان گوڵی وەرزی چێندراون و چەندین شوێنی دیکەش هەن پێویستیان بە چاندنی گوڵی وەرزیی هەیە.
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، گوتیشی: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 10هەزار گوڵی تایبەت بە وەرزی زستان و سەرما چاندووە.
لەسەر ئەو گوڵانەی کە ئێستا دەچێندرێن، ڕێبین ئەحمەد باسی لەوە کرد، گوڵی وەنەوشە، گوڵێکی وەرزییە و حەزی لە زستان و سەرمایە، هەر ئەمڕۆ 630 گوڵی وەنەوشەمان چاند.
بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ڕێژەیی سەوزایی لەشاری هەولێر بۆ 20٪ زیادیکردووە، لە ئێستادا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان خەریکی دروستکردنی چەند پارکێکە لەشاری هەولێر، لە دیارترینیان، پارکی ڕەشکینە.
