شەرع سەردانی ئوردن دەکات
بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا سه‌ردانی ئوردن بكات و چاوی به شای ئه‌و وڵاته بكه‌وێت و له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه ئوردنییه‌كان به ئاژانسی "ڕۆیته‌رز"ـیان گوتووه، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ڕۆژی چوارشه‌ممه، 26ـی شوباتی 2025، سه‌ردانی ئوردن ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، شه‌رع له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و عه‌ممان و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ن.
ئوردن ده‌بێته دووه‌مین وێستگه‌ی عه‌ره‌بی له دوای سعوودیه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌ردانی ده‌كات. پێشتر له 2ـی ئه‌م مانگه سه‌ردانی سعوودیه و له 4ـی ئه‌م مانگه‌شدا سه‌ردانی توركیای كردبوو.