کۆنگرەی دیالۆگی سووری: هه‌ر جۆره دابه‌شكاری و جیابوونه‌وه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كەینەوە

كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری جه‌خت ده‌كاته‌وه، یه‌كگرتویی خاك و گه‌لی سووریا ده‌كاته‌وه؛ هاوكات داوای چه‌سپاندنی به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی ده‌كات.
سێشه‌ممه، 25ـی شوباتی 2025، كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌ر جۆره دابه‌شكاری و جیابوونه‌وه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری هاوكات داوای خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێی سووریای كردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت خاك و گه‌لی سووریا به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه.
كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری ڕاشیگه‌یاندووه، هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كانی سووریا به له یاساده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
كۆنگره‌كه به پێویستیشی زانیوه له‌پێناو بووژانه‌وه‌ی سووریا و په‌ره‌پێدانی كه‌رته جیاجیاكان، سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگیرێن.
هاوكات داوای كردووه په‌له له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بكرێت بۆ زێدی خۆیان. هاوكات ڕه‌تی هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌ناویشیاندا ده‌ستوه‌ردانی ئیسرالئیلی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
سێشەممە، 25-02-2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەی سووریا لەمیانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا، گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئاوەدانکردنەوەی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و چەندان بابەتی دیکەی کرد.
شەرع لە سەرەتای قسەکانیدا، باسی لە ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد کرد و دووپاتی کردەوە "سوورییەکان خۆیان بە تەنیا سووریایان لە ڕژێمی پێشوو ڕزگار کردووە و دەبێت هەر خۆشیان، پێکەوە لەگەڵ یەک دابنیشن و وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە."
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەی سووریا ئاماژەی بەوەش دا "سووریا لەژێر دەسەڵاتی بەعس و بنەماڵەی ئەسەددا، بەرگەی ئازار و ئازاری ئابوری و سیاسی گرت." گوتیشی: "شۆڕش هات و سووریای لە ونبوون ڕزگار کرد و دوای ئەوەی لە ناکاو دزرا، گەڕایەوە ناو گەلەکەی."
شەرع، جەختی لەوە کردەوە "هەر چەندە خەڵک شۆڕشی کردووە و سووریایان لە بنەماڵەی ئەسەد ڕزگار کردووە، بەڵام هێشتا ئاڵنگاریی گەورە لە بەردەماندا ماون." باسی لەوەش کرد "ئێستە ئێمە لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتداین دوای ئەو هەموو وێرانی و کاولکارییەی، ڕژێمی پێشوو بەجێی هێشتووە."
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەی سووریا، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە یەکپارچەیی ئەو وڵاتە کرد و دووپاتی کردەوە "سووریا دابەشبوون قبووڵ ناکات و یەکگرتووە." وەکوو خۆی گوتی: "پێویستە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت و ئەمە ئەرکە."