ئەمەریکا پشتیوانیی لە ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی ناکات کە 'سەرکۆنەی ڕووسیا'ـی کردووە

ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی له ڕاگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شیی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی ناكات كه تێیدا سه‌ركۆنه‌ی ڕووسیای كردووه به‌رانبه‌ر به ئۆكرانیا.
چوارشه‌ممه، 26ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی و به‌رپرسێكی بازرگانیی له ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی به ئاژانسی "ڕۆیته‌رز"ـیان گوت: ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی له ڕاگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شیی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی نەكردووه كه تێیدا سه‌ركۆنه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی ڕووسیای كردووه به‌رانبه‌ر به ئۆكرانیا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی: ئه‌مه‌ریكا به‌و به‌شه‌ی ناوه‌رۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ڕازی نه‌بووه كه سه‌ركۆنه‌ی "ڕه‌فتاره دوژمنكارییه‌كانی ڕووسیای له به‌رانبه‌ر ئۆكرانیا" كردووه و ئاماده نه‌بووه ئیمزای له‌سه‌ر بكات.
له ساڵی 2022ـوه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئه‌مه‌ریكا پشتگیریی له ڕاگه‌یه‌نراوی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌كه نه‌كات. ڕازینه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا به به‌شێكی ناوه‌رۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه تایبه‌ت بووه به ڕووسیا، ئاماژه‌یه‌كه بۆ باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ.
جگه له ئه‌مه‌ریكا، 40 ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یان په‌سند كردووه. بەشێکی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ڕێكخراوه‌كه تایبه‌ت بوو به پێداچوونه‌وه به کاری بازرگانیی ئۆكرانیا له ڕێكخراوی ناوبراو.