ته‌ندروستیی جیهانی وەڵامی 239 زاناکە دەداتەوە
جەخت دەکاتەوە لەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێگه‌ی هه‌واوه بڵاونابێته‌وه

K24 - هەولێر
دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 200 زانا رایانگه‌یاند كۆرۆنا له رێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوازرێته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ڵامی ئه‌و زانایانه‌ی دایه‌وه و دووپاتیکردەوە كۆرۆنا له رێگه‌ی هه‌واوه بڵاونابێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) ده‌ڵێ ئه‌و زانیارییەی تاوه‌كو ئێستا هه‌یه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌یه دەبێت: هاووڵاتیان ده‌مامك ببه‌ستن و لە دووری زیاتر له مه‌ترێك له‌نێوان دوو كه‌س یان زیاتر هه‌بێت و له‌كاتی كۆكه و پژمین ده‌م و لووت دابپۆشرێت.
تەندروستیی جیهانی لە وەڵامی 239 زاناکە جەخت دەکاتەوە لەوەی "کۆرۆنا لەڕێگەی هەواوە بڵاونابێتەوە. له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا زیاتر له‌و بابه‌ته ده‌كۆڵێته‌وه و زانیاری زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه".
تائێستا زیاتر لە 11 ملیۆن کەس لە جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
239 زانا لە 32 وڵاتی جیاوازەوە نامەیەکی رەخنەئامێزیان ئاراستەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کردبوو، تێیدا بەڵگەیان خستووەتەڕوو، کە بەشی بچووکی ڤایرۆسەکە دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەوادا بمێننەوە و دوور بڕۆن و خەڵک تووشی پەتاکە بکەن.
لە پەیامەکەی ئەو زانایانەدا کە بڕیارە دەقەکەی هەفتەی داهاتوو لە گۆڤاری زانستی بڵاوبکرێتەوە، هاتووە "رێنماییەکانی لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڵاوکرانەوە، بەڵگەکانیان لەبارەی رێڕەوی سێیەم (بوونی تەنی زۆر بچووک لە هەوا) پشتگوێخستبوون، کە ئەو تەنانە رۆڵێکی گەورە دەبینن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکەدا".
هـ.ر.