ترەمپ هەڕەشە لە نووسەران و ڕۆژنامەنووسان دەکات

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له نووسه‌ران و ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كات؛ هاوكات له بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێك له‌سه‌ر ژیانی خۆی تووڕه‌یه.
چوارشه‌ممه، 26ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پلاتفۆرمی (ئێكس) هه‌ڕه‌شه‌ی له نووسه‌ران و ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنه‌كان كرد كه به‌بێ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو زانیاریی له‌باره‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
تووڕه‌بوونی تره‌مپ و هه‌ڕه‌شه‌كانی، هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێك به ناوی هه‌موو شتێك یان هیچ شتێك "All or Nothing"، كه مایكڵ وۆڵف نووسیویه‌تی و پێشتریش كتێبێكی دیكه‌ی به ناوی ئاگر و تووڕه‌یی "fire and fury" له ساڵی 2018 بڵاو كرده‌وه و تێیدا باسی كۆشكی سپی ده‌كات له سه‌رده‌می تره‌مپدا.
تره‌مپ، له پلاتفۆرمی ئێكسدا نووسیویه‌تی "ئه‌وه‌ی له بارهمەوە بڵاو ده‌كرێته‌وه، تۆمه‌ته و نووسه‌رانی دهدەمه دادگە." هه‌روه‌ها نووسه‌رانی كتێبه‌كانی و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له باره‌یه‌وه ده‌نووسن به "بێ‌ڕێز و بێشه‌ره‌ف و بوختانكه‌ر" ناو بردووە."