شاندێکی وەزارەتی دارایی بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت

 ئەمڕۆ تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەرەو بەغدا بە ڕێ کەوت و لیستی مووچەی مانگی 2 ڕادەست دەکات.

چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، بە پێی زانیارییەکانی هؤشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانەوە بەرەو بەغدا بە ڕێ کەوت.

پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوە کرد، لیستی مووچەی مانگی شوبات، بە دوو لیست کە یەکێکیان تایبەتە بە خانەنشینان و ئەوەی تریان تایبەتە بە فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان، ڕادەستی بەغدا دەکرێت، کە دەبێت تاوەکوو سبەینێ کاتژمێر 8:00ـی بەیانی هەردوو لیستەکە بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.

پێشتر نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی چوارشەممە، شاندێکی تەکنیکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی مووچە دێتە بەغدا.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment