سێرگی لاڤرۆڤ: ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئۆکرانیا بەنزین بە ئاگردا کردنە

وەزیری دەرەوەی رووسیا ناردنی هێزەکانی ئاشتیپارێز بۆ ئۆکرانیا بەهیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و بەنزین بە ئاگردا کردنە
چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە قەتەر ڕایگەیاند، ڕووسیا هەر پێشنیازێک لەبارەی بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ئاشتیپارێز لەسەر سنوورەکانی نزیک ڕووسیا، ڕەت دەکاتەوە.
هەروەها گوتیشی: ئەو هەوڵەش "بەنزین بە ئاگردا دەکات" و ناکۆکییەکان زیاتر دەکات؛ ئاماژەشی دا، دەبێت ئەو کێشەیە لە ڕیشەوە چارە بکرێت، ناردنی سەرباز کێشەکە قووڵتر دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەسەردانەکی بۆ واشنتن ڕایگەیاند "بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ئۆکرانیا و ڕێزگرتن لە ئاگربەستەکە، دەبێت هێزی ئاشتیپارێز لە ئۆکرانیا بڵاو بکرێتەوە.
لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پێشنیازەکەی سەرۆکی فەرەنسای قبووڵ کرد و گوتیشی: ڤلادیمێر پوتینیش ئەو پێشنیازە قبووڵ دەکات.
ترەمپ، ئاماژەشی دا، پێشنیازی ناردنی هێزەکانی ئاشتیپارێز بۆ ئۆکرانیا ئەو کات جێبەجێ دەکرێت کە هەموو لایەک لەسەری ڕەزامەند بن.
پێشتر، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئۆکرانیا پیشان دابوو.
ڕۆژی سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، شاندی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕیاز کۆ بوونەوە، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند "کۆبوونەوەکەیان زۆر ئەرێیی بوو، زەمینەسازیی بۆ کۆبوونەوەی پوتن و ترەمپ دەکەن."
شهممه، 22ـی شوباتی 2025، سێرگی ڕیابكۆڤ، جێگری وهزیری دهرهوهی ڕووسیا ئاماژهی به وادهی گهڕێكی دیكهی چاوپێكهوتنی نێوان بهرپرسانی وڵاتهكهی و ئهمهریكا کردبوو و گوتبووی: ڕێككهوتنێكی سهرهتایی ههیه بۆ بهڕێوهچوونی ڕاوێژێكی گونجاو و فراوان بۆ چارهكردنی كێشه سهرهكییهكان.