لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپیشاندانی بژمێرەکان بەڕێوە چوو

بژمێرەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، کە زیاتر لە هەزار بژمێر دەبن، خۆپیشاندانیان کرد و داوای مووچەکانیان کرد. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئاراس ئەمین، پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپیشاندانی بژمێرەکان بەڕێوە چوو، بەشێک لەو بژمێرانە فەرمانبەری حکوومەت نین، دەڵێن: چاومان لەوەیە دامان بمەزرێنن.

 نزیکەی 1300 بژمێر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەشدارییان لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کردووە، کە بەشێکیان فەرمانبەری حکوومەتن بەڵام بەشێکیان فەرمانبەر نین، خۆپیشاندانەکەش بۆ مووچەی مانگی 12ـی 2024ـی بژمێرەکان بوو.

گوتیشی: لە سنووری قەزای ڕانیە و دەورووبەری 702 بژمێر هەن، لەسنووری قەزای پشدەریش زیاتر لە 600 بژمێر هەن. گرێبەستی ئەو بژمێرانە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ ماوەی دوومانگ بووە.