زیانە گیانی و ماددییەکانی شەڕی پەکەکە و تورکیا

لە ساڵی 1984 ـەوە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا دەستیپێکردووە و زیانی شەڕەکە بە پلەی یەک بەر باکوور، باشوور و تەنانەت ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان کەوتووە. 

هەر بەهۆی ئەو شەڕەی 41 ساڵە بەردەوامە، زیاتر لە 80 هەزار کەس چەکدارانی هەردوولا و هاووڵاتییانی مەدەنی کوژراون. بە سەدان گوند چۆڵکراون و زیانێکی زۆریش بە کەرتەکانی کشتووکاڵ و گەشتیاری و ئاژەڵداری هەرێمی کوردستان گەیاندووە.