یەکێتیی شارەوانییەکانی غەززە: پاشماوه‌ی شه‌ڕ له كه‌رته‌كه نزیكه‌ی 55 ملیۆن تۆن ده‌بێت
یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له باره‌ی پاشماوه‌ی وێرانكارییه‌كانی كه‌رته‌كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، بوونی ئه‌و پاشماوانه كه به ملیۆنان تۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئاسته‌نگی گه‌وره بۆ ژیان له كه‌رته‌كه دروست ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، پاشماوه‌ی وێرانكارییه‌كانی كه‌رته‌كه به 55 ملیۆن تۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
یه‌كێتیی شاره‌وانییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ناتوانن ئه‌ركی خۆیان به‌جێ بهێنن و كه‌رسته و پێداویستی گونجاویان نییه بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، بوونی پاشماوه‌كان ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی بۆ ژیانی خه‌ڵكی كه‌رته‌كه دروست كردووه و به‌هۆیه‌وه ناتوانرێت ژیان ئاسایی ببێته‌وه.
داوایشی له وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كه هاوكارییان بكه‌ن و پاشماوه‌كان لا ببه‌ن و دووباره ژێرخانی كه‌رته‌كه‌یان بونیات بنێنه‌وه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی به بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.