یهكهم ڕۆژی مانگی ڕهمهزان له ههرێمی كوردستان دیاری دهكرێت
لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدات.
ڕۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەری کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، 28-02-2025، لیژنەی بینینی مانگ بڕیار لە بارەی یەکەمین ڕۆژی مانگی "ڕەمەزانی پیرۆز" دەدات.
ئهمڕۆ 29ـی مانگی شەعبانە. چاودێریی بینینی مانگ کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە دەبێت تاوەکو دوای بانگی شێوان.
ئهگهر ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بینرا، سبەینێ شەممە، 01-03-2025، دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان، بەڵام ئەگەر نەبینرا ڕۆژی دواتر، یەکشەممە، 02-03-2025، یەکەم ڕۆژی ئەو مانگە "پیرۆزە" دەبێت.
چاودێرییكردنی بینینی مانگ لە جیهان و هەرێمی کوردستان مێژوویهكی دێرینی ههیه، بە تایبەت لە شاخی گڵەزەردەی سلێمانی کە ساڵانە ژمارەیەک کەسایەتی و مامۆستای ئایینی شارەکە دەچنە سەر شاخەکە و لەوێوە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن.