ئیمارات بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان زیاتر لە سێ هەزار زیندانی ئازاد کرد

بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان و بە مەبەستی شادبوونیانە بە کەس و کاریان؛ سێ هەزار و 727 زیندانی لە ئیمارات ئازاد کران.
میدیاکانی ئیمارات بڵاویان کردووەتەوە، سێ هەزار و 727 زیندانی لە چاکسازییەکانی ئەو وڵاتە ئازاد کران، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، تاوەکوو زیندانییەکان بە کەس و کاریان شاد ببنەوە.
محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، فەرمانی ئازادکردنی هەزار و 295 زیندانی لە دامەزراوەکانی چاکسازی و سزادا دەرکرد کە بە هۆکاری جۆراوجۆر سزایان بەسەردا سەپێندرابوو.
لەلایەکی دیکەوە، جێگری سەرۆکی دەوڵەت، محەمەد بن ڕەشید، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، فەرمانی ئازادکردنی هەزار و 518 زیندانی لە دامەزراوە چاکسازی و سزاکانی دوبەی بە نەتەوە جیاوازەکان دەرکرد. جگە لەوەش، حاکمی شاریقە، دکتۆر سوڵتان ئەلقاسمی، فەرمانی ئازادکردنی بۆ 707 زیندانی دەرکرد.
لەهەمان کاتدا، شێخ حومەید ئەل نوعەیمی، حاکمی ئەجمان، فەرمانی ئازادکردنی 207 زیندانی لە دامەزراوەی چاکسازی و سزا لە فەرماندەیی گشتی پۆلیسی ئەجمان دەرکرد.