لە ئیندۆنیزیا و ئوسترالیا سبەینێ یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە

هەر یەک لە وڵاتانی ئیندۆنیزیا و ئوسترالیا دوای سەلماندنی بینینی مانگ، سبەینێ شەممەیان کردە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە پێچەوانەشەوە هەر یەک لە برۆنای، مالیزیا، فلپین و ژاپۆن ڕایانگەیاندووە، بەهۆی دەرنەکەوتن و نەبینینی مانگ بڕیاریان داوە سبەینێ شەممە تەواوکاریی مانگی شەعبانە و ڕۆژی یەکشەممە لە وڵاتاکانیان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

لە سەرتاسەری جیهان موسڵمانان، سەرەڕای کات و گۆڕانکارییە فەلەکییەکان، بەڵام لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینییەوە چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریی بکەن.

هەروەها بەگوێرەی پێشبینییەکان لە بەشێک لە وڵاتانی موسڵمان سبەی 1ـی ئاداری 2025 دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لە بەشێک لە وڵاتانی دیکە بەهۆی جیاوازی مەزهەبی و گۆڕانی کاتەوە ڕۆژی یەکشەممە 2ـی ئادار دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

 
Fly Erbil Advertisment