سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئەوەی لەدەستم بێت بۆ ئاشتی بە زیادەوە دەیکەم
سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: ئۆجەلان و ئەردۆغان و باخچەلی دەستپێشخەرییەکی مێژووییان بۆ ئاشتی کرد، دەشڵێت: ئەوەی لەدەستم بێت بۆ ئاشتی، بە زیادەوە دەیکەم.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕایگەیاندووە، ئۆجەلان و ئەردۆغان و باخچەلی دەستپێشخەرییەکی مێژووییان بۆ ئاشتی لەنێوان کورد و تورک کردووە، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکەش ئەوەی لەدەستی بێت، بە زیادەوە دەیکات.
دەمیرتاش ڕاشیگەیاندووە، ئامانج لە پرۆسەکە کۆتایی هێنانە بە شەڕ و چەک، توندوتیژی و زەرەرمەندی، دەشڵێت: پێویستە هەموو ژێرخانێکی سیاسی و یاسایی لە پەرلەمان پێکبهێندرێت بۆ ئەم مەبەستە.