جینۆسایدی کوردانی فەیلی

کوردانی فەیلی بە درێژایی سەدەی ڕابردوو قوربانی سیاسەتی و داپۆڵسینی ڕژێمە باڵادەستەکانی بەغدا بوون، بەڵام گەورەترین قوربانیاندانیان بۆ دەیەی هەشتای سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، کاتێک ڕژێمی بەعس 600 هەزار کوردی فەیلی بەرەو ئێران دەرکرد و ڕەگەزنامەی لێوەرگرتنەوە، لە هەمانکاتدا دەستیگرت بەسەر ماڵ و موڵەکانیان.

نەهامەتییەکانی کوردانی فەیلی تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە و حکوومەتی عێراق ئامادە نییە ماڵ و موڵەکەکانیان بۆ بگێڕێتەوە، تەنانەت ئامادە ڕەگەزنامەشیان پێ بداتەوە.