زاخارۆڤا: سه‌ردانه‌كه‌ی زێلینسکی بۆ ئه‌مه‌ریكا شكستی سیاسی و دیپلۆماسیی بوو

كاردانه‌وه‌كان له‌باره‌ی دیداره مشتومڕئامێزه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئۆكرانیا به‌رده‌وامن؛ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیایش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ واشنتن به شكستخواردوو ناو ده‌بات.
شه‌ممه، 1ـی ئاداری 2025، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌ردانه‌كه‌ی ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیای بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به "شكستی دیپلۆماسی و سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ" ناو برد.
شەممە 1ـی ئاداری 2025، ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە ژمارەیەک پەیامی (ئێکس)، ڕایگەیاند: زۆر گرنگە پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ بەدەستبهێنین، چونکە ئەو هەوڵی کۆتاییهێنانی جەنگ دەدات، کەسیش وەکوو ئێمە ئاشتی ناخوازێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی: پشتیوانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا هەر لە سەرەتای جەنگ، بەرز دەنرخێنین، ئاماژەشی بە گفتوگۆ توندەکان کرد لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەو کاتەی پرسیاری ئەوەی کردووە ئۆکرانیا چۆن دڵنیابێت لە پشتیوانییەکانی ئەمەریکا، دەڵێت: ئێمە زۆر سوپاسی ئەمەریکا دەکەین بۆ هاوکاریی و پشتیوانییەکانی و سوپاسی دۆناڵد ترەمپ و کۆنگرێس و گەلی ئەمەریکا دەکەین، گەلی ئۆکرانیا ئەو پشتگیرییە لەبیر ناکات.
دەڵێت: ئەو گفتگۆ توندەی لەنێوان خۆی و بەرپرسانی ئەمەریکا ڕووی دا ڕۆژی هەینی، واتای ئەوە نییە پەیوەندییەکانمان پاشەکشەی کردووە، دووپاتی کردەوە لەوەی، ئۆکرانیا و ئەمەریکا وەک دوو هاوبەشی ستراتیژی دەمێننەوە.