زێلێنسکی بۆ بەشداریی لە لووتکەی لەندەن دەچێتە بەریتانیا

سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ دەگاتە لەندەن و بڕیارە لە لووتکەی ئۆکرانیا لە بارەی پرۆسەی ئاشتی و ڕاگرتنی شه‌ڕ بەشدار بێت.

سبەی 2ـی ئاداری 2025، لە لەندەن بە بەشداری 18 سەرکردەی ئەورووپا لووتکەیەک لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەورووپا لە دانوستانەکان و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە بەڕێوە بچێت.

بڕیاریشە هەریەک لە سەرکردەکانی ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئیتالیا، فەرەنسا و تورکیا وڵاتانی دیکە بەشدار بن.

هاوکات، ئەمڕۆ شەممە 1ـی ئاداری 2025، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەچێتە بەریتانیا و لەلایەن، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە پێشوازی لێ دەکرێت.

بڕیارە زێلێنسکی لە لووتکەی ئۆکرانیا لە لەندەن بەشدار بێت.

سەردانەکەی زێلێنسکی بۆ لەندەن دوای مشتومڕه‌كه‌ی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریک دێت لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی، پێشوازیی لە کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرد.