سەرۆک بارزانی و فالح فەیاز دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و، لە میانەی کۆبوونەوەی نێواناین ڕۆشناییان خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو  حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ.

یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هاوکات ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.