میسر پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ڕادەگەیەنێت

میسر، کۆتاییهاتنی داڕشتنی ئەو پلانەی ڕاگەیاند کە  بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە داینابوو.

یەکشەممە، 2ـی ئاداری 2025، بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند: حکوومەتی میسر لە میانی کۆبوونەوەی لووتکەی بەپەلەی عەرەبی کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو 4ـی ئاداری 2025، لە میسر بەڕێوەبچێت، پڕۆژەی خۆی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پێشکەش بکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ کۆمیساری ئەوروپا بۆ دەریای ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی میسر جەختی لەوە کردەوە، قاهیرە" تاوەکو پلانەکەی نەخرێتە لووتکەی عەرەبی، ناخرێتە بەردەم هیج لایەنێکی بیانی".

عەبدولعاتی ئاماژەی بەوەدا، قاهیرە "سیاسەتی برسێتی" ڕەتدەکاتەوە، کە حکوومەتی ئیسرائیل بەرانبەر دانیشتووانی کەرتی غەززە پەیڕەوی دەکات، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگرییان لە هاتنی کاڵا و پێداویستییەکان کرد بۆ ناو کەرتی غەززە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست.

پێشووتریش، وەزارەتی دەرەوەی میسر، ڕایگەیاندبوو: بەدر عەبدولعاتی لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، له واشنتن جەختی لەسەر گرنگی خێراکردنی ئاوەدانکردنەوەی غەززە کردەوە. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment