ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی: عێراق لە ڕووی دیموکراسییەوە پاشەکشەی کردووە

به‌گوێره‌ی نوێترین ڕیزبەندیی دیموکراسی، لە کۆی 167 وڵات. عێراق پلەی 126ـی لە ڕیزبەندیی وڵاتانی دیموکراسیدا گرتووە و بە وڵاتێکی تاکڕەو لە حوکمڕانیدا هەژمار دەکرێت.

سەرباری بانگەشەی بەردەوامی حکوومەتە یەک لەدوا یەکەکەکانی عێراق بۆ پەیڕەوکردنی دیموکراسییەت و پابەندیی دامەزراوەکان بەو چەمکە، ڕاپۆڕتە نێودەوڵەتییەکان پاشداچوونی عێراق لە ڕووی دیموکراسییەوە دووپات دەکەنەوە و بە پێچەوانەوە لە ڕیزبەندەکەدا عێراق یەکێک لە خراپترینەکانە.

ڕاپۆرتی ڕیزبەندیی دیموکراسی کە ڕێژە و ئاستی دیموکراسی لە 167 وڵاتدا هەڵسەنگاندووە، زیاتر لە یەک لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان (نزیکەی 39%)ی لەژێر حوکمی دەسەڵاتی تاکڕەویدا دەژین.

لەو ڕاپۆرتەدا، نەتەوەکان دابەش کراون بۆ چوار پۆل، دیموکراسیی تەواو (نمرەی سەرووی 8)، دیموکراسیی کەموکووڕ (6 بۆ 8)، ڕژێمە تێکەڵەکان (4 بۆ 6) و ڕژێمە تاکڕەوەکان (4 یان خوارتر).

 عێراق و چەند وڵاتێکی عەرەبی وەک ڕژێمی تاکڕەو پۆلێن کردووە. پێوەرەکانی دیموکراسی ساڵی 2024ی یەکەی (EIU)، 60 وڵاتی وەک تاکڕەو پۆلێن کردووە. 

لە ڕاپۆرتەکەدا، عێراق لە کۆی 167 وڵاتدا لە ڕیزبەندی 126یەمیندا هاتووە و 2.8 خاڵی لە 10 بەدەست هێناوە، لە کاتێکدا ساڵی 2023دا ئەم ڕێژەیە (2.9) بووە و لە ساڵی 2018،  (4.1)ی بەدەست هێناوە و لەوساوە ئەو ڕێژەیە بەردەوام لە دابەزیندایە.  

لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا، تەنیا مەغریب و تونس وەک ڕژێمی تێکەڵاو پۆلێن کرابوون. لە ئاستی جیهانیدا، نەرویج لە پێشەنگی پێوەرەکەدا هاتووە و نیوزلەندا و فینلاندیش لە پلەی دووەمدان، کۆریای باکوور و میانمار و ئەفغانستانیش لە پلەی خوارەوەن.