کەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە

 بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە، 03-03-2025ـی هەرێمی کوردستان ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لە کاتەکانی ئێوارەش ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە، بە تایبەتی لە ناوچە  شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەلات .

لەبارەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆش، ئاماژە بەوە کراوە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە، 02-03-2025، دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی، نزم دەبنەوە. 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، 04-03-2025، ئاسمان تەنکە هەوری بەرز دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و پلەکانی گەرماش، بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، 03-03-2025، دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2  پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى