مارک ڕوبیۆ: ڕێژەی سەرکەوتنی دانوستانەکان بەبێ ئۆکرانیا و ڕووسیا سەدا سفرە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەبێ بەشداری ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دانوستاندنەکان، جەنگەکە کۆتایی ناهێت.

مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەونێکدا لەگەڵ کەناڵی ABCـی ئەمەریکی ڕایگەیاند، ئەمەریکا ئاشتی دەوێت، بەڵام بەبێ بەشداری ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دانوستانەکان، شه‌ڕه‌كه‌ کۆتایی پێ نایه‌ت.

وەزیری دەروەی ئەمەریکا ئاماژەشی دا، بەبێ ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕێژەی سەرکەوتنی دانوستانەکان سەدا سفرە.

باسی لەوەش کرد، لە دوای مشتومڕه‌كه‌ی ڕۆژی هەینی لە نێوان ترەمپ و زێلینسکی، هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی ئۆکرانیا نەکردووە.

مارک ڕوبیۆ گوتیشی: ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، كه‌سێكی دیموکراتی بووایە و ئەو کارانەی بكردایه‌، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەردەگرت.

هەینی 28ـی شوباتی 2025، لە نووسینگەی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی گرژی لەنێوانیان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، دروست بوو و بە توندی وەڵامی یەکتریان دایەوە.