دۆناڵد ترەمپ، بەرانبەر زێلینسکی ئارامیمان نەماوە

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئارامیمان بەرانبەر زێلینسکی نەماوە و لێدوانەکانیشی دەبێتە هۆی قووڵکردنی کێشەکان و تێکدانی ئاگربەست لە ئۆکرانیا.
دووشەممە 3ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( Truth Social ) ڕایگەیاند، واشنتن چیتر ئارامی بەرانبەر هەڵوێستی ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەسەر ئاگربەست لە ئۆکرانیا، نەماوە.
دەشڵیت: ئەو لێدوانانەی زێلینسکی دەبێتە هۆی قووڵکردنی کێشە و ناکۆکییەکان.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەشیداوە، سەرەڕای ئەوەی زێلینسکی پشتگیری ئەورووپا و ئەمەریکای هەیە، بەڵام ئەو ئاشتی ناوێت.
ئەم لێدوانانەی ترەمپیش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی 28ـی شوباتی 2025، لە نووسینگەی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی، گرژی لەنێوانیان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دروست بوو و بە توندی وەڵامی یەکتریان دایەوە.