زێلێنسکی: بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی پێویستیمان بە ئەمەریکایە

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بەم شەڕە بهێنین، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە پشگیریی ئەمەریکایە.

 ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەمەریکا و ئەورووپا کار لەسەر ئەوە دەکەین بە زووترین کات بگەینە ڕێککەوتنی ئاشتی، بۆ ئەمەش زۆر پێویستیمان بە پشتگیریی ئەمەریکایە."

گوتی: دەبیت شێوازی کاری دیپلۆماسیمان باشتر بکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات کۆتایی بەم شەڕە بهێنین.

ئەم لێدوانانەی زێلێنسکی دوای پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ دێت، کە گوتبووی:  چیتر ئارامیی بەرانبەر هەڵوێستی  ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەسەر ئاگربەست لە ئۆکرانیا، نەماوە.

باسیشی لەوە کردبوو: ئەو لێدوانانەی زێلینسکی دەبێتە هۆی قووڵکردنی کێشە و ناکۆکییەکان.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەشی دابوو، سەرەڕای ئەوەی زێلینسکی پشتگیریی ئەورووپا و ئەمەریکای هەیە، بەڵام ئەو ئاشتیی ناوێت.

ڕۆژی هەینی 28ـی شوباتی 2025، لە نووسینگەی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی، گرژی لەنێوانیان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دروست بوو و بە توندی وەڵامی یەکتریان دایەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment