شەڕی گومرگیی چین و ئەمەریکا و کەنەدا دەستی پێ کردەوە
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند %25 باج بەسەر کەنەدا و مەکسیک و %20 باجی زیاتر بەسەر چیندا دەسەپێنن، لە بەرانبەریشدا، کەنەدا و چین وەڵامیان داوەتەوە ئەوانیش باجی زیاتر بەسەر کەلوپەلەکانی ئەمەریکا دەسەپێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند " ئەمڕۆ 4ـی ئاداری 2025، باجی %25 سەر کەلوپەلەکانی کەنەدا و مەکسیک دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، لە کۆشکی سپی گوتی: باجی زیاتریان بەسەردا دەسەپینم، تەنیا لەسەر ئەوان پێویستە بێنە ئەمەریکا و وەبەرهێنان لە ئۆتۆمبێل و کارگەکانی دیکە بکەن.
هەروەها ئاماژەشی دا "هیچ دەرفەرتێکیان بۆ ڕێگریی لە سەپاندنی ئەو باجانە نەماوە، تەنیا بە سنووردارکردنی ماددەی (fentanyl) نەبێت؛ کە دەرمانێکی ئازارشکێنە.
دۆناڵد ترەمپ دووپاتیشی کردەوە کە ڕێژەی سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلە هاوردەکانی چین لە %10زیادی کردووە بۆ %20، بەهۆی ئەوەی لە ماوەیەدا چین شکستی هێناوە لە ڕێگریی لەو کەشتیانە کە ماددەی (fentanyl) دەهێننە ئەمەریکا.
هەریەک لە کەنەدا و چین وەڵامی باجەکانی دۆناڵد ترەمپیان داوەتەوە و بڕیاریان داوە لە بەرانبەردا ئەوانیش باجی زیاتر بەسەر کەلەپەلە هەناردەکانی ئەمەریکا زیاد بکەن.
سێشەممە 4ـی ئاداری 2025 وەزارەتی دارایی چین ڕایگەیاند " لە 10ـی ئاداری 2025 بە ڕێژەی 15% باجی زیاتر لەسەر مریشک و گەنم و گەنمەشامی و پەتۆی ئەمریکی هەروەها بە ڕێژەی 10%ـش لەسەر گۆشتی بەراز، گۆشتی مانگا، بەرهەمە ئاوییەکان، سەوزە و میوە و شیرەمەنی ئەمەریکاییدا دەسەپێنێت.
هەروەها وەزارەتی بازرگانی چین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندوە، "ڕێوشوێنە تاکلایەنەکانی ئەمەریکا یاساکانی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی پێشێل دەکات و بنەمای هاوکاری ئابووری و بازرگانیی نێوان چین و ئەمریکا تێک دەدات".
لای خۆشیەوە، جەستن تروسۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند " وڵاتەکەیان بە ڕێژەی %25 واتە بە قەبارەی 107 ملیار دۆلار باج بەسەر کەلەپەلەکانی ئەمەریکا دەسەپێنن."
هەروەها گوتیشی: لە ئەمڕۆوە بە بەهای 30 ملیار دۆلاری کەنەدی بریارەکە دەچێە واری جێبەجێکردنەوە، ئەو 125 ملیار دۆلاریش کە ماوە لە 21 ڕۆژی داهاتوو جێبەجی دەکرێت.
گوتیشی: تاوەکوو باجەکانی ئەمەریکا بەردەوام بن، باجەکانی کەنەداش بەردەوام دەبن.
شەممە، 1ـی شووباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیاری سەپاندنی باجی نوێ بەسەر چین، کەنەدا و مەکسیکدا ارگەیاندبوو، کە باجەکانیش کەرتی فراوان گرتبووە کە لە ئۆتۆمبیل و سووتەمەنی تا پێدوایستییە دابینکراوەکانی دیکە.
دۆناڵد ترەمپ، بە ڕێژەی 25% باج بەسەر هەر یەک لە کەنەدا و مەکسێک سەپاند، بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە ڕێگریی لەو کۆچبەرە نایاساییەنە بگرن کە لە وڵاتەکانیانەوە بەرەو ئەمەریکا دێن.
هەروەها ترەمپ، بە ڕێژەی 10% باج بەسەر چیندا سەپاند، بە بیانوی ئەوەی ڕۆڵی هەیە لە دروست کردنی دەرمانی فێنتایەل (Fentanyl) کە دەرمانێکی ئازار شکێنی بەهێز و بێهۆشکەرە."