زیاتر لە سێ ملیار دیناری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی بەغدا دزرا

دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە کە تایبەتە بە دۆسیەکانی گەندەڵی و پارە سپیکردنەوە، دانپێدانانی چوار تۆمەتباری بڵاو کردەوە کە پارەیەکی زۆری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتیان دزیوە.
ئەنجوومەنی دادوەری، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە "دەستیان بەسەر سێ ملیار و 300 ملیۆن دینار و بڕێکی زۆر زێڕ، لە ناوچەی شەعبدا گرتووە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند تۆمەتبارێکەوە دزرابوون."
ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو تۆمەتبارانە برای هاوسەری تۆمەتباری سەرەکین کە بەتاوانی گەندەڵی بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچوو بوو." گوتیشی: دۆسیەی یەو تۆمەتبارە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.