حوسییه‌كان: ئاماده‌ین هێرشه‌كانمان دژی ئیسرائیل ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه

حوسییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به غه‌ززه پێشێلكاری بكات، ئاماده‌ن هێرش و چالاكییه چه‌كدارییه‌كانیان له دژی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
سێشه‌ممه، 4ـی ئاداری 2025، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی حوسییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ پێشێلكردن و شكاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس و داخستنی ته‌واوه‌ته‌ی ده‌روازه‌كانی غه‌ززه به ڕووی هاریكارییه مرۆییه‌كان، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی حوسییه‌كان گوتوویه‌تی، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین مافی به‌رگریی هه‌یه و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو تاوانه‌كانی ئیسرائیل ببێته‌وه كه به پشتگیری و هاندانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی حوسییه‌كان جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ئاماده‌ن ده‌ست به هێرش و چالاكییه چه‌كدارییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە لە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، چووە واری جێبەجێ کردن، بەڵام دەستپێنەکردنی دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەم، دەرگا بەڕووی چەندین سیناریۆی ئەگەریدا دەکاتەوە.
هەروەها ئیسرائیل دەیەوێت قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی بارمتەکان ئازاد بکرێن، بەبێ ئەوەی ئەو پابەندبوونانە تەواو بکات کە لە ڕێککەوتنەکەدا بەسەریدا سەپێنراوە.