شائیسماعیل بەدرخان هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ قۆناغی ئاشتی بەرز دەنرخێنێت

شائیسماعیل بەدرخان ئۆغڵو، سەرۆکی رێکخراوی پیشەوەر و خاوەنکارانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەسروور بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە هەوڵ دەدەن پرۆسەکە لە زەمینەیەکی پتەو هەنگاو بنێت، گوتیشی، لە پرسی کورددا لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویین.

شائیسماعیل بەدرخانئۆغڵو، سەرۆکی رێکخراوی پیشەوەر و خاوەنکارانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا  لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە گوتی: لە پرسی کورددا لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویین، شایەتی هەندێک ڕووداوی مێژووین، دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پابەندیی پەکەکە، ئەمە لەلایەن تەواوی ڕای گشتی تورکیاوە بە ئەرێنییەوە پێشوازیی لێکراوە، وەک ڕێکخراوی پیشەوەر و خاوەنکارانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا پاڵپشتی لەو قۆناغە نوێیە دەکەین.

شائیسماعیل سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەسروور بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە هەوڵ دەدەن پرۆسەکە لە زەمینەیەکی پتەو هەنگاو بنێت. گوتی: وەک رێکخراو باوەڕمان وایە تەنیا لەڕێگەی دیموکراسییەوە دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین، لەو ڕێگەیەوە پرسی کورد لە چەک دادەماڵدرێت.