ئەحمەد شەرع داوا له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات پشتگیریی سووریا بكه‌ن بەرانبەر 'هێرشه‌كانی ئیسرائیل'
سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا داوا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن به‌رانبه‌ر "هێرشه‌كانی ئیسرائیل".
سێشه‌ممه، 4ـی ئاداری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له گوته‌یه‌كدا له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له قاهیره گوتی، پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1974ـن بۆ ڕێگریكردن و خۆبه‌دوورگرتن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئه‌حمه‌د شه‌رع جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی پرسه عه‌ره‌بییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوكات داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن به‌رانبه‌ر "هێرشه‌كانی ئیسرائیل" و كشانه‌وه‌ی خێرای له باشووریا سووریا.
دووشەممە 3ـی ئاداری 2025، ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان کەمێک پێش ئێستا جبەخانەیەکی کۆنی ڕژێمی پێشووی سووریایان بۆردوومان کرد.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی دوایی ناوچەکە، بڕیار لەسەر هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی ئەو بنکە سەربازییە دراوە لە سووریا.
ئەدرەعی ئاماژەی بەوە کرد، سووپا لە بەرگرییەکانی بەردەوام دەبێت و چاودێری بەرەی سووریا دەکات، هەموو کارێکیش دەکات بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ئیسرائیل.
سێشه‌ممه، 4ـی ئاداری 2025، گی‌یر پیدرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا سه‌ركۆنه‌ی ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلی له سووریا سه‌ركۆنه كرد به‌تایبه‌ت دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێنی سه‌ربازیی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
گی‌یر پیدرسن ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و كرده‌وانه قبووڵكراو نیین و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و ناسه‌قامگیریی و تێكچوونی بارودۆخی ئارامی سووریا ده‌كات.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كرده‌وانه ئاڵۆزییه هه‌رێمییه‌كان زیاتر ده‌كات و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی قۆناغی سیاسیی له سووریا له‌بار ده‌بات.